سیر یه‌كێكه له‌پێكهاته سه‌ره‌كیه‌كانی هه‌موچێشتخانه‌یه‌ك‌و له‌زۆربه‌ی خواردنه‌كاندا به‌كارده‌هێنرێت، سیر یه‌كێكه له‌و 50 گیایه‌ی كه‌له‌لایه‌ن پزیشكانه‌وه له‌كۆنه‌وه بۆچاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كان به‌كارهاتوه.
ئه‌وروه‌كه پێكهاته‌ی كبریتی تێدایه بۆچاره‌سه‌ركردن‌و ماده‌ی ئه‌لیسینی تێدایه بۆنه‌هێشتنی به‌كتریاو ڤایرۆسه‌كان.
سیریارمه‌تی هه‌رسكردن‌و باشتركردنی فرمانه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان ده‌دات، كرداری ساڕیژكردنه‌وه خێراتر ده‌كات، له‌نه‌خۆشیه‌كانی سه‌رما ده‌مانپارێزێت، به‌رگری له‌ڤایرۆسه‌كان ده‌كات، ئاستی كۆلیستڕۆڵی خوێن داده‌به‌زێنێت، گرفته‌كانی دڵ‌و ده‌ماره‌كانی خوێن چاره‌سه‌رده‌كات وه‌ك به‌رزبونه‌وه‌ی فشاری خوێن، هه‌روه‌ها به‌رگیركردن له‌چه‌ندین جۆری شێرپه‌نجه.
ئه‌لیسین یه‌كێكه له‌وئه‌نزیمانه‌ی ماده‌ی “ئالین”ی تێدایه ئه‌وماده‌یه به‌هۆی گه‌رماوه چالاكیه‌كانی ده‌وستێت، بۆیه‌پزیشكه‌كان داواده‌كه‌ن زۆركات سیربخورێت چونكه هێزێكی گه‌وره‌ی چاره‌سه‌ركردنی هه‌یه، هاوكات ماده‌ی ئه‌سیلین له‌زۆرێك له‌ده‌رمانه‌كاندا بونی هه‌یه.
جار خوێنراوه‌ته‌وه: