GuidePedia


كورپرێس


زۆرێك لەو ژەمە خۆراكانەی كە ڕۆژانە دەیخۆین كەهەریەكەیان كەم تا زۆر مادەی سودبەخشیان هەیە ، بێگومان هەریەكێك لەئێمە بەشوێن ئەو خۆراكانەدا دەگەڕێین كە سودی تەندروستیان هەیە وەك بەرگرییەك دژی نەخۆشییەكان وە چەندین لێكۆڵینەوە كراوە لەبارەی سودی خۆراك بەڵام ئەوەی كە هەرگێز بەخەیاڵی ئێمەدا نەهاتووە سودەكانی قاچی مریشكە كە لە لێكۆڵینەوەی زۆرێك لە دكتۆرە بەناوبانگەكانی جیهان ئەوەیان خستۆتە ڕوو كە سودی قاچی مریشك یەكێكە لەسودە گەورەكان لەبەرگریكردن لەلەشی مرۆڤ وە كاریگەری گەورەی هەیە لەسەر ڕێكخستنی خوێن و چارەسەركردنی كەمی خوێن بۆ ئەو كەسانەی كە توش بوون بە نەخۆشی كەم خوێنی.
هەروەها لێكۆڵەرەوانی یابان ئەوەیان دووپات كردەوە كە قاچی مریشك جۆرە مادەیەكی تێدایە كە مادەیەكی گرنگ و چالاكی لەشی مرۆڤە كە ناسراوە بە ( كۆلاجین ) كە ئەم مادەیە سود بەخشە بۆ هیزی لەش و مادەی ئاسنە لەگەڵ ڕیكخستی پەستنی خوێن كە ئەگەر پەستانی خوێن نزم بێت بەرزی دەكاتەوە وە ئەگەر بەرز بێت نزمی دەكاتەوە .
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌:
 
Top