بەڕێوەبەری بانكی ئاشتی لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی پشووەكانەوە پێدانی مووچە ڕاگیرا، دەشڵێت: "لەدوای دەستپێكردوەی دەوامی فەرمی دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی 2016ی فەرمانبەران دەستپێدەكاتەوە".
سالار غەریب ؛بەڕێوەبەری بانكی ئاشتی لە سلێمانی؛ ڕاگەیاند، بەهۆی هاتنی پشووەكانی نەورۆز و ڕاپەرینەوە پێدانی مووچەی فەرمانبەران ڕاگیرا، لەگەڵ ئەوەی لەپێشدا هەندێك وەزارەت و دەستە و دەزگا مووچەكەیان وەرگرت.
ڕاشیگەیاند، پێدانی مووچە بە وەزارەتەكان لەلایەن وەزارەتی درایی هەرێم دیاری دەكرێت، هێشتا پەیوەندیمان پێوەنەكراوە.
هەروەها وتیشی: "ڕەنگە لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دەوامی فەرمی ڕاستەوخۆ دەست بە پێدانی مووچەی مانگی شوباتی 2016ی فەرمانبەران بكرێت، بەڵام هێشتا نازانین چ شوێنێك مووچەكە وەردەگرێت، چونكە هێشتا ئاگادار نەكراوینەتەوە".
ڕاشیگەیاند، پێدانی مووچە بە وەزارەتەكان لەلایەن وەزارەتی درایی هەرێم دیاری دەكرێت، هێشتا پەیوەندیمان پێوەنەكراوە.
ئاشكراشی كرد، تا ئێستا هەریەك لە پێشمەرگە و تەندروستی و وشوێنەوار و بەشێكی هێزەكانی ناوخۆ مووچەكەیان وەرگرتووە.
جار خوێنراوهتهوه: