وەزارەتی پەروەردە، مەرج و رێنماییەكانی پێدانی رەزامەندی بۆ خوێندنی باڵا (ماستەرو دكتۆرا) بۆ ساڵی خوێندنی (2016 - 2017) بە مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە دەردەكات.
پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردە بە نووسراوی ژمارە (12128) كە لە دوێنی 11ی تشرینی یەكەم دەریكردووەو وێنەكی دەست كوردپرێس كەوتووە، تێدا رەزامەندی نیشانداوە بەپێی هەندێك مەرج بۆئەوەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە درێژەبدەن بە خوێندنی باڵا (ماستەرو دكتۆرا) لەو بوارانەی كە وەزارەتەكە پێویستییەتی.
هاوكات بەپێی نووسراوەی ژمارە (9822) كە 4ی ئەیلولی ئەمساڵ بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی نێردراوە، وەزیری پەروەردە بە وەكالەت ئەو لیستی پسپۆڕیانەی ناردووە كە وەزارەتی پەروەردە پێویستیەتی بۆ خوێندنی ماستەر و دكتۆرا.
جار خوێنراوهتهوه: