GuidePedia





وەزارەتی پەروەردە ھەوڵێکی تری دەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندن لەسنوری سلێمانی و ھەڵەبجە ڕادەگەیەنێت و سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانیش ئاشکرایدەکات، تەنھا لەو خوێندنگانە پرۆسەی خوێندن ئەژمار ناکرێت کە بەردەوامی بەبایکۆت دەدەن.
عەبدولواحید محەمەد سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ڕاگەیاند: ئەو خوێندنگەیەی دەوامی تێدابکرێت و خوێندکاران دەوام بکەن، پرۆسەی خوێندن تێیدا ئەژمار دەکرێت، بەڵام لەو خوێندنگانەی کە دەوامیان تێدا ناکرێت و بایکۆت بەردەوام، ئەمساڵی خوێندنیان بۆ بەئەژمار نەکراو دادەنرێت.

وتیشی: "بەپێی یاسای وەزارەتی پەرورەدە، ھەر خوێندکارێک ٣٠ ڕۆژ پەیوەندی بەدەوامەکەیەوە نەکات، بەکەوتوو بۆی ئەژمار دەکرێت، بەڵام ئەو ساڵە بەگشتی بەکەوتوو ئەژمار ناکرێت بۆ پرۆسەی خوێندنی ناوچەیەکەو سیستمی پەرورەدە ھەموو بابەتەکانی ڕوونکردۆتەوە".

ڕەتیشیکردەوە، بەھۆی بایکۆتی بەشێک لەمامۆستایانی سنوری سلێمانی و ھەڵەبجەوە، ئەمساڵی خوێندن ئەژمار نەکرێت و وتی: "تەنھا خوێندن لەو خوێندنگانە ئەژمار ناکرێت کە دەوامیان تێدا ناکرێت".

سەبارەت بەشێوازی جێبەجێکردنی ئەو ھەوڵە نوێیە بۆ کۆتاییھێنان بەبایکۆتی ھۆڵەکانی خوێندن، عەبدولواحید محەمەد ئاشکرایکرد: ئەنجومەنی وەزارەتی پەرورەدە کۆبونەوەی تایبەتی خۆی ئەنجامدەدات و ڕێوشوێنەکان دیاریدەکەن، مۆڵەتێک دەدرێتە خوێندنگەکان بۆئەوەی دەست بەدەوام بکەنەوە.
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌:
 
Top