سبەینێ 28/1/2016 دەوامی فەرمی لە خوێندنەگەكان دەستپێدەكاتەوە و جێگری سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی مامۆستایان-یش دەڵێت: "سبەی یەكەم ڕۆژی دەستپێكردنی بایكۆتە لە ناوەندەكانی خوێندن بۆ وەرزی دووەم".
سەنگەر فایەق ؛جێگری سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ڕاگەیاند، هیچ شتێكی تازە لە بارەی بایكۆتی مامۆستایانەوە نیە، تا ئێستاش كار بە بەیانامەكە دەكرێت، زۆرێك لە بەڕێوەبەر و مامۆستایانی سنوری سلێمانی بایكۆتكردنەكە جێبەجێ دەكەن.
وتیشی: "مامۆستایان سورن لەسەر بایكۆتكردنی ناوەندەكانی خوێندن و سبەی 28/1/2016 لەكاتی یەكەم ڕۆژی دەستپێكی خوێندنی وەرزی دووەم، مامۆستایان لەبایكۆتكردن بەردەوام دەبن".
جەختیشی كردەوە، كە زۆرێك لە خوێندنگاكانی سلێمانی و چەند قەزا و ناحیەیەكیش ئەوە جێبەجێ دەكەن.
دوای ئەوەی پارێزگاری سلێمانی بەهۆی سەرما و سۆڵەوە دوو ڕۆژی كردە پشووی فەرمی، بڕیارە سبەینێ 28/1/2016 دەوامی ڕەسمی لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێم بە خوێندنگاكان-یشەوە لە سلێمانی دەست پێ بكاتەوە.
جار خوێنراوهتهوه: