بنكه‌ی سه‌ربازی هاوبه‌شی (لویس ماكۆرد) له‌ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ئاماده‌كاری بۆ ناردنی یه‌كه‌یه‌كی مووشه‌ك هاوێژ ده‌كات، بۆ یارمه‌تیدانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عیراق له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداره‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش.
ئاژانسی ئه‌سوشه‌یتد پریس بڵاویكردۆته‌وه، ئه‌و یه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی عیراق ده‌كرێت، بریتیه له یه‌كه‌ی (JBLM)ی مووشه‌ك هاوێژ، كه له 150 سه‌رباز پێكدێت و مووشه‌كانیان له‌رێگه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه ئاراسته ده‌كرێن.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، پێده‌چێت مه‌به‌ست له نادرنی ئه‌و هێزه، یارمه‌تیدانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عیراق ده‌بێت، بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ له‌چه‌كداره‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش و هێزه‌كه‌ش له هه‌ر دوو وڵاتی عیراق و كوه‌یت جێگیر ده‌كرێن.
له دوای ساڵی 2003وه، ئه‌و هێزه مووشه‌ك هاوێژه‌ی ئه‌مریكا له عیراق جێگیركرابوون و له ساڵی 2011دا، دوای رێككه‌وتنی نێوان عیراق و ئه‌مریكا ئه‌و هێزه له عیراق كشانه‌وه.
جار خوێنراوه‌ته‌وه: