GuidePedia


پێکهاتەکان:
5 کوپ شیر
نیو کوپ نیشاستە لە نیو کوپ ئاودا
1 کوپ شەکر
1 کوپ بادامی پاکراو و وردکراو
3 کوپ و نیو شەربەتی پرتەقاڵ
چارەکە کوپێک نیشاستە بۆ تیکەڵاوکردنی پرتەقاڵەکە
یەک کوپ و نیو شەکر بۆ پرتەقاڵەکە

ئامادەکردنی:
نیشاستە تێکەل بەشیرەکە دەکەین و دەیخەینە سەر ئاگر، تا دەکوڵێت و شەکرەکەشی تێدەکەین تا دەتوێتەوە کە هاتە کوڵ خەست دەبێتەوە و دەبێت بە محەلەبی سپی.

محەلەبی پرتەقاڵەکە دروست دەکەین بە توانەوەی نیشاستەکە لەگەڵ نیو کوپ ئاودا و تێکەڵکردنی شەربەتی پرتەقاڵەکە و شەکرەکە و دەخرێتە سەر ئاگر تا خەست دەبێتەوە.

محەلەبیە سپیەکە بخەرە قاپێکەوە، دواتر کەمێک بادامی تێبکە و پاشان محەلەبی پرتەقالەکە بکە بەسەریدا.
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌:
 
Top