GuidePedia



بەمەبەستی ڕوونکردنەوە لەسەر رێککەوتنی بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، رێکخەری گشتیی بزووتنەوی گۆڕان لەگەڵ سەرجەم ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆدەبێتەوە.

بڕیارە نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لەگەل سەرجەم ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆبێتەوە، ئامانج لە کۆبوونەوەکەش رازیکردنی دڵی سەرجەم ئەندامانە لەسەر رێککەوتنەکە.

پێشتر کۆسرەت رەسول عەلی جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی رایگەیاندبوو کە ئەو رێککەوتنە دەبێتە بنەما بۆ گۆڕان و یەکێتی، هیوا دەخوازین دۆخی کوردستان بەرەو باشتر ببات.

هاوکات لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا لەمیانی گفتوگۆكانی لەگەڵ بەرپرسانی گۆڕان، نەوشیروان مستەفا سووربوونی خۆی نیشان داوە بەوەی دەیەوێت رێككەوتنی سیاسی لەگەڵ یەكێتی ئەنجام بدات.
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌:
 
Top