GuidePedia


دوای ئەوەی بەهۆی خراپی كوالێتی بەنزینەوە چەندین شۆفێر ڕووبەڕووی سوتانی فیول پەمپی ئۆتۆمبێلەكانیان بوون و ناڕەزایی هاوڵاتیانی لێ‌ كەوتووە، پارێزگای سلێمانی و ئەنجومەنی پارێزگا هەوڵەكانیان چڕ كردەوە بۆ ئەنجامدانی ڕێوشوێنی یاسایی دژی ئەو بەنزینخانانە بۆ باشكردنی كوالێتی بەنزین، ئەمەش بووە هۆی گرانبوونی نرخەكەی.
لای خۆشیەوە، د. ئاسۆ فەرەیدون ؛پارێزگاری‌ سلێمانی؛‌ لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵەكانی‌ ڕاگەیاندن ئاماژەی بەوەكرد، لە پارێزگای‌ سلێمانی‌ بەنزین لە بازاڕی‌ ئازاددا دەفرۆشێت، بۆیە ئاساییە نرخەكەی‌ گۆڕانكاری‌ بەسەردا بێت ‌و بەرزببێتەوە یان دابەزێتەوە.
جەختیشی كردەوە، هێشتا نرخی‌ بەنزین لە نرخی‌ وەزارەتی‌ سامانە سروشتیەكان باشترە، كە ساڵی‌ ڕابردوو بۆ هەر لیترێك 900 دیناری‌ دیاری كردبوو.
پارێزگاری سلێمانی ئاشكراشی كرد، نرخی‌ بەنزین لە سلێمانی‌، پەیوەستە بەنرخی‌ جیهانی‌ نەوت‌ و نرخی‌ دۆلار لە بازاڕەكانی‌ سلێمانی.
لەئێستادا لە بەنزینخانەكانی سلێمانی 3 جۆر بەنزین هەیە، بە نزینی موحەسەن، بە ئۆكتانی 98 لیتری لەنێوان 600 بۆ 650 دینارە و بەنزینی نۆرماڵ بە ئۆكتانی 95 لیتری لەنێوان 525 بۆ 575 دینارە و بەنزینی بێجی بە ئۆكتانی 85 لیتری لەنێوان 400 بۆ 450 دینارە.
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌:
 
Top