لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی ناوازەداو لەکاتی راهێنانەکانی تیمی لاوانی یانەی ریاڵ مەدرید ئینزۆ زیدانی کوڕە گەورەی زیدان گۆڵێکی نایاب تۆماردەکات و بەو هۆیەوە راهێنەرە فەرەنسییەکە سەرسام دەکات.
لەکاتی راهێنانەکانی تیمی لاوانی یانەی شاهانە زیدان ئامادەیە بۆ ئەوەی چەند یاریزانێک لەشێوەی یەدەک ئامادەبکات بۆ رووبەڕووبوونەوەکانی خولی پلە یەکی ئیسپانیا، چونکە سەرجەم ئەستێرەکانی ئەو یانەیە گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکانیان و لەگەڵ هەڵبژاردەکانیان یاریی دەکەن وەک خۆئامادەکردن بۆ یارییەکانی پاڵاوتنی جامی جیهانی.
ئینزۆ کوڕە گەورەی زیدانەو هەر لە منداڵییەوە لەگەڵ تیمی فێرگەکانی یانەی شاهانەدا سەرقاڵی راهێنانە، بەو هۆیەوە چاوەڕوان دەکرێت وەک باوکی مێژوویەکی ناوازەو گرنگ لەگەڵ شاهانەکان تۆماربکات.
ئینزۆ گۆڵەکەی بەشێوازێکی هونەری سەرنجڕاکێش تۆماردەکات و وەک بڵێیت دەبێتە جێی شانازی بۆ باوکی.
جار خوێنراوهتهوه: