Darwazapress
هه‌ندێك له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له ئیسپانیا، باس له‌وه ده‌كه‌ن كه یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی به سه‌رۆكایه‌تی فلۆره‌نتینۆ پیرێزی سه‌رۆكی یانه‌كه و به ره‌زامه‌ندی زه‌ینه‌دین زیدانی راهێنه‌ر و پلانی گاریس به‌یڵی ئه‌ستێره‌ی وێڵزی و به پشتیوانی سێرجیۆ رامۆسی كاپتن، به‌نیازی ئه‌نجامدانی شۆڕشێكن له‌نێو ماڵی مه‌دریدی بۆ ئه‌وه‌ی تیپه‌كه‌یان به‌هێزتر بكه‌ن. ماڵپه‌رێكی ئیسپانیش ده‌ڵێت "له‌وانه‌یه شۆڕشی نوێی یانه‌ی شاهانه رۆناڵدۆ له ماڵی مه‌دریدی ده‌ربكات".
پلانه‌كه‌ی سه‌رۆك ئاماده‌یه
به گوێره‌ی راپۆرتێكی ماڵپه‌ڕی دیاریۆ گۆڵی ئیسپانی، فلۆره‌نتینۆ پیرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید، پلانی داناوه بۆ ئه‌نجامدانی شۆڕشێك له ریزه‌كانی یانه‌كه‌یدا و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌لای كه‌مه‌وه 4 یاریزانی نوێ دێنێته ریزه‌كانی تیپه‌كه‌ی و 4 یاریزانیش ده‌رده‌كات. هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌شڵێت "له‌وانه‌یه قوربانییه‌كی ئه‌و شۆڕشه، كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و باشترین یاریزانی جیهان بێت".
سه‌رچاوه‌ی ناوبراو روونیكردووه‌ته‌وه، كه پیرێز 4 ئه‌ستێره‌ی كردووه‌ته ئامانجی خۆی و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵده‌دات له میركاتۆی هاوینه‌ی داهاتوودا بێنێته ریزه‌كانی تیپه‌كه‌ی، كه بریتین له هه‌ریه‌ك له داڤید دی خیای گۆڵپارێزی ئیسپانی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی، كه ماوه‌یه‌كه پیرێز سووره له‌سه‌ر هێنانی ئه‌و گۆڵپارێزه بۆ یانه‌كه‌ی.
پاولۆ دیبالای ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی ته‌مه‌ن 23 ساڵی یانه‌ی یوڤانتۆسی ئیتاڵی، كه به "مێسی نوێ" ناوده‌برێت. یاریزانی سێیه‌میش ئیدین هازاردی ئه‌ستێره‌ی به‌لجیكی یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزییه، كه پیرێز پێیوایه باشترین یاریزانه بۆ ریال مه‌درید. چواره‌میشیان بیرناردۆ سێلڤای ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی مۆناكۆی فه‌ره‌نسییه.
هه‌روه‌ها به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، ئه‌وانه‌ی پیرێز بڕیاریداوه به‌ڕێیان بكات، بریتین له هه‌ریه‌ك له كه‌ریم بنزیمه، ئه‌لڤارۆ مۆراتا، خامیس رۆدریگز، ئیسكۆ و دانیلۆ. له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری فرۆشتنی كریستیانۆ رۆناڵدۆش.
به‌یڵ ده‌ستیپێكردووه
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید، فلۆره‌نتینۆ پیرێزی سه‌رۆكی یانه‌كه دركی به‌وه بردووه كه پێویسته ریزه‌كانی یانه‌كه‌ی به چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌كی دیكه به‌هێز بكات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش رای یاریزانانی وه‌رگرتووه بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت كه كام یاریزان پێویسته بێنێته ریزه‌كانی ریال مه‌درید.
وه‌ك ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی ده‌كات، گاریس به‌یڵ پلانی بۆ ئه‌وه داناوه كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می ئه‌و یانه‌یه له مه‌درید وه‌ده‌ربێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی ببێته پیاوی یه‌كه‌می یانه‌ی شاهانه "به‌یڵ هه‌وڵده‌دات پیرێز به‌وه رازی بكات گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ده‌یلی ئالی یاریزانی ته‌مه‌ن 20 ساڵی یانه‌ی تۆتێنهامی ئینگلیزی بكات، بۆ ئه‌وه‌ی جێگه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بگرێته‌وه".
زیدانیش پشتی تێكردووه
به‌پێی ماڵپه‌ڕی دیاریۆ گۆڵی ئیسپانی، رۆناڵدۆ چیدی ناتوانێت پشتگیری زیدانی راهێنه‌ر به‌ده‌ستبێنێت و ده‌ڵێت "زیدان وازی له بیرۆكه‌ی (نابێ ده‌ست له رۆناڵدۆ بدرێت) هێناوه، چونكه پێیوایه ئاستی دۆن له ساڵی 2017 زۆر دابه‌زیوه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه زیدان راپۆرتێكی پێشكه‌شی پیرێز كردووه‌و یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی له راپۆرته‌كه‌دا جه‌ختی له‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه دابه‌زینی ئاستی رۆناڵدۆیه. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت "دواتر زیدان له‌گه‌ڵ پیرێز سه‌باره‌ت به شۆڕشه نوێیه‌كی ریال مه‌درید كۆبووه‌ته‌وه‌و راشكاوانه به پیرێزی گوتووه له‌وه ده‌ترسم رۆناڵدۆ كێشه له ژووری جلگۆڕیندا دروست بكات، كه ئێستا هه‌ندێك له یاریزانان لێی بێزارن".
سه‌رۆگ دوودڵه
دیاریۆ گۆل، له به‌شێكی دیكه‌ی راپۆرته‌كه‌یدا سه‌باره‌ت به شۆڕشه نوێیه‌كه‌ی ریال مه‌درید، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پیرێز مه‌ترسی له‌وه هه‌یه ئیدی رۆناڵدۆ نه‌توانێت به‌هۆی ته‌مه‌ن گه‌وره‌ییه‌وه جارێكی دیكه ئاستی راسته‌قینه‌ی خۆی به‌ده‌ستبێنێته‌وه، به‌ڵام دوودڵیشه له فرۆشتنی، به‌هۆی ئه‌و داهاته زۆره‌ی له رێگه‌ی رۆناڵدۆوه دێته خه‌زێنه‌كانی ریال مه‌درید.
ئه‌و ماڵپه‌ڕه له‌و باره‌وه نووسیویه‌تى "پیرێز ده‌یزانی رۆناڵدۆ ناتوانێت تاوه‌كو چه‌ند ساڵێكی دیكه به ئه‌ستێره گه‌وره‌كه‌ی ریال مه‌درید بمێنێته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گرێبه‌سته‌كه‌ی رۆناڵدۆی تاوه‌كو ساڵی 2021 به پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی بۆی نوێ كرده‌وه، چونكه هیچ یاریزانێكی دیكه‌ی نه‌دۆرزییه‌وه كه بتوانێت له رووی بازرگانییه‌وه جێگه‌ی رۆناڵدۆ بگرێته‌وه".
كوتله‌یه‌ك له‌دژی دۆن
ئه‌و ماڵپه‌ڕه ئیسپانییه، له راپۆرته‌كه‌یدا نهێنییه‌كی دیكه‌ی نێوماڵی مه‌دریدی ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت "ئێستا له‌نێو ژووری جلگۆڕینی ریال مه‌دریددا كوتله‌یه‌ك له‌دژی رۆناڵدۆ دروستبووه، كه نایانه‌وێ چیدی رۆناڵدۆ كوڕه به‌نازه‌كه‌ی ریال مه‌درید بێت و كه‌س نه‌توانێت ده‌ستی لێبدات".
دیاریۆ گۆل، ده‌ڵێت "ئه‌و كوتله‌یه له‌لایه‌ن ئه‌لڤارۆ مۆراتا، لۆكاس فاسكێز و ئیسكۆوه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و به ره‌زامه‌ندی سێرجیۆ رامۆسی كاپتنه". هه‌روه‌ها ده‌شڵێت "ئه‌وانه به ئاشكرا داوای داده‌په‌روه‌ری ده‌كه‌ن و پێیانوایه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئاستی رۆناڵدۆ زۆر دابه‌زیوه، كه‌چی هیچ كات یاساكان ئه‌و ناگرنه‌وه‌و كه‌س بۆی نییه بێدڵی ئه‌و بكات".
جار خوێنراوه‌ته‌وه: