GuidePedia





ئەمڕۆ یەکشەممە راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا ئاشکرایانکرد کە ئەلڤارۆ مۆراتای هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدرید دوا بڕیاری خۆیدا و لە کۆتایی وەرزدا ریزی مێرەنگییەکان جێدەهێڵێت.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە کە مۆراتا بڕیاری رۆیشتنی دا، هەرچەند نیازی مانەوەی لە یانەکە هەبوو بۆ ئەوەی سەرکەوتنەکانی لە یانەی شاهانەدا بەدەستبهێنێت، بەڵام دوا بڕیاری خۆیدا و لە کۆتایی ئەم وەرزەدا قەڵای سپی چۆڵ دەکات.

مۆراتا بۆندەکەی تا ساڵی 2022 لەگەڵ ریاڵ بەردەوامی هەیە، بەڵام ناوبراو رۆیشتنی هەڵبژاردووە. نزیکترین یانە بۆ ئەوەی تواناکانی مۆراتا بەدەستبهێنێت یانەی چێڵسی ئینگلزییە، چونکە لە مێژە ئەنتۆنیۆ کۆنتی راهێنەری ئەو یانەیە باس لەوە دەکات دەبێت یانەکەی ئەو  هێرشبەرەی بۆ پەلکێش بکەن.

لە ئێستادا مۆراتا کێشەی لەگەڵ زیدانی راهێنەری ریاڵ مەدرید هەیە، چونکە وەک پێویست پشت بەتواناکانی نابەستێت و وەک یاریزانی سەرەکی مامەڵەی لەگەڵدا ناکات.

لەلایەکی ترەوە ئیبراهیممۆڤیچی سەرۆکی یانەی چێڵسی و کۆنتی راهێنەر پێداگریی لەسەر ئەو گرێبەستە دەکەن و دەیانەوێت بەهەر نرخێک بووە بۆ خۆیانی پەلکێش بکەن.

یانەی چێڵسی بڕی 65 ملیۆن یۆرۆی بۆ مۆراتا داناوە لەکاتێکدا یانە ئیسپانییەکە بڕی 30 ملیۆنی دابوو بۆ هێنانەوەی ئەو هێرشبەرە لە یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵییەوە.

رۆژنامەی ئاس باس لەوەشدەکات کە مۆراتا ئەوەی زانیوە کاتێک روو لە یانەی بلوز بکات دەبێتە یاریزانێکی سەرەکی و پێی قبوڵ نییە وەک یەدەک لە ریاڵ مەدرید ژیانی وەرزشی بەڕێبکات.
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌:
 
Top