GuidePedia



وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم گۆڕانكاری لە خشتەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران لە مانگی شوبات دەكات و بەو پێیەش نزیكەی 37 هەزار فەرمانبەر، كە مووچەكانیان لە 301 هەزار دینار كەمترە، پاشەكەوتی مووچە نایانگرێتەوە.


ئەمڕۆ سێ شەممە 8-3-2016، بە پێدانی مووچەی پێشمەرگە، دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی 2016 كرا، وەزارەتی دارایی و ئابووری-ش ئاشكرای دەكات، كە بڕی 500 ملیار دینار داهات بۆ مووچە تەرخانكراوە. 

ڕابەر سدیق ؛بریكاری وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بە وەكالەت؛ بە (ڕووداو)ی ڕایگەیاند، گۆڕانكاری لە مووچەی مانگی شوبات-دا كراوە و پلانی پاشەكەوت ئەو فەرمانبەرانە ناگرێتەوە، كە مووچەیان لە 301 هەزار كەمترە.

وتیشی: "مووچەی پێشمەرگە وەك خۆی دەمێنێتەوە و هیچ دەستكاریەك ناكرێت".

ڕاشیگەیاند، سەرباری ئەوەی لە مانگی سێ‌-دا پشووەكان زۆرن، بەڵام تەواوی مووچەی فەرمانبەران خەرجدەكرێت.

بەڵام بریكاری وەزارەتی دارایی و ئابووری بە وەكالەت شێوازی ڕێژەی سەدی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی بۆ مانگی شوبات ڕوون نەكردۆتەوە.
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌:
 
Top