GuidePedia





كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی سەرۆك و جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە و یەكێتی مامۆستایان كۆتایی هات و وەزیری پەروەردەش چەند بەڵێنێك بە مامۆستایان دەدات.

د. پشتیوان سادق ؛وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم؛ دوای كۆبوونەوەكە لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، كە حكومەت بەڵێنی داوە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا نیو مووچەكەی مانگی ئەیلولی مامۆستایان دابەش بكات.

وتیشی: "پێداچوونەوەی بە خشتەی نوێی مووچەی مامۆستایاندا دەكرێت و گۆڕانكاری لە خشتەی پاشەكەوتكردنەكە دەكرێت".

وەزیری پەروەردە داواشی لە مامۆستایان كرد، بایكۆت بشكێنن و بچنەوە هۆڵەكانی خوێندن.

حكومەتی هەرێمی كوردستان تا ئێستا مووچەی 4 مانگی ساڵی 2015ی فەرمانبەران و مووچەی 3 مانگی وەزارەتی پێشمەرگە و مووچەی سێ مانگ و نیوەی مووچەی مانگی ئەیلولی مامۆستایانیش قەرزدارە و لە نوێترین كاریدا بڕیاریدا بەشێك لە مووچەی فەرمانبەران بەڕێژەی 15% بۆ 75% پاشەكەوت بكات.
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌:
 
Top