وڵات پرێس :
له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا فه‌رمانگه‌ی ئاوی شاره‌زوور ڕایگه‌یاند ده‌یان گه‌نجی گوندی بێستانسوری گه‌وره ڕژاونه‌ته ناو پرۆژه‌كانی ئاوی بێستانسور به‌مه‌به‌ستی به‌ردانه‌وه و خاڵیكردنی ئاوی ناو حه‌وزه‌كان ،بۆیه داوا له‌لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌كه‌ن به‌ده‌نگ داواكه‌یانه‌وه بچن وه ئه‌مه‌ش ده‌قی ڕاگه‌یراوه‌كه‌یه :
سەر لەئێوارەی ئەمڕۆ دەیان گەنجی گوندی (بێستانسووری گەورە) ڕژاونەتە ناو پڕۆژەکانی ئاوی بێستانسوور بەمەبەستی (بەردانەوەی قفڵی سەرەکی ئاوی حەوزی پڕۆژەکان) کەدەبێتە هۆی بەتاڵ بوونی خەزانەکانی کۆکردنەوەی ئاو، وەتا ئەم ساتەش بوونیان هەیەو کۆنترۆڵ ناکرێن. داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین پاراستن و پارێزگاری پڕۆژەکانی ئاوی بێستانسوور بگرنە ئەستۆ، فەرمانگەکەمان بەرپرس نابێت لەنەبوونی ئاو بۆ گەڕەکەکانی قەزای شارەزوور...
.
ڕاگەیاندنی فەرمانگەی ئاوی شارەزوور
چوار شەممە: 2017/12/20
جار خوێنراوه‌ته‌وه: