خانمان بەردەوام لە هەوڵی گرنگی و بایەخدانن بە روخساریان، بۆ ئه‌وه‌ی جوانتر ده‌ربکه‌ون و ستایلی جیاواز و تازه به رووخساریان ببه‌خشن.
لێره‌دا باس لە 2 رێگه‌ی کاریگەر دەکەین بۆ جوان ده‌رکه‌وتنی پێستی ده‌موچاو.
یه‌که‌م: خه‌یارێک بخه‌نه عه‌ساره‌وه پاشان شله‌که‌ی بپاڵێون و دواتر بیده‌ن له گه‌ردن و ده‌مووچاوت، تا وشک ده‌بێته‌وه وازی لێ بێنن، پاشان به ئاو گه‌ردن و ده‌موچاوتان بشۆن و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی روونکردنه‌وه‌ی پێست و پاککردنه‌وه‌ی له ماده زیانبه‌خشه‌کان و نه‌هێشتنی چرچی و لۆچ له پێستی رووخساردا.
دووه‌م: ماسکێک به‌کاربێنن بۆ روونکردنه‌وه‌ی ده‌موچاو، ئه‌ویش بریتییه له تێکه‌ڵکردنی که‌وچێک هه‌نگوین له‌گه‌ڵ که‌وچکێک ئاوی گه‌رم، دوای تێکه‌ڵبوونیان، له رووخسارتانی بده‌ن و تا نیو کاتژمێر با به رووخسارتان بمێنێته‌وه، ئنجا به ئاوێکی شله‌تێن رووخسارتان بشۆن، هه‌فتانه ئه‌م ماسکه بۆ ده‌موچاوتان به‌کاربێنن و له ماوه‌یه‌کی نزیکدا کاریگه‌رییه به‌هێزه‌که‌ی ده‌رده‌که‌وێ له روونکردنه‌وه و گه‌شانه‌وه‌ی
پێستی رووخساردا.
جار خوێنراوه‌ته‌وه: