پارێزگاری سلێمانی بڕیاریدا سێ شەممە و چوار شەممە لە سەرجەم دامودەزگاو فەرمانگەكانی حكومەت بكاتە پشووی ڕەسمی.
هونەر تۆفیق ؛وتەبێژی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند "بەهۆی ئەو شەپۆلە سەرماو سۆڵەیەی ڕووی لە هەرێم و بەتایبەت پارێزگای سلێمانی كردووە، كە بە پێی پێشبینیەكانی كەشناسی تا سبەی ئێوارە بەفر دەبارێت، پارێزگاری سلێمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگە حكومیەكانی سلێمانی بڕیاری دا، كە بۆ ماوەی 48 كاتژمێر بكاتە پشووی ڕەسمی لەسەرجەم فەرمانگەكانی حكومەتدا".
وتیشی: "بە گوێرەی 48 كاتژمێرەكە ڕۆژی سێ شەممە و چوار شەممە پشووی ڕەسمی دەبێت".
لە شەوی ڕابردووەوە شەپۆلێكی بەفربارین ناوچە شاخاویەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی گرتۆتەوە و چیای ئەزمڕی سپی كرد، هاوكات بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بەمەلەرزەزانی هەرێم هۆشداری دابوو لەسەر شەپۆلی بەفربارینەكە.
جار خوێنراوهتهوه: