سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سانه‌ی هێرشیانكرده سه‌ر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، نابێت له‌به‌ره‌ی سیاسی عێراقدا جێگه‌یان ببێته‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی سۆمه‌ریه نیوز، (نوری مالكی) سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا، قه‌یرانه سیاسیه‌كانی عێراقی گه‌ڕاندوه‌ته‌وه بۆ فریوكاری‌و خه‌ڵه‌تاندن‌و به‌لارێدابردنی ڕاوبۆچونی خه‌ڵك‌و گه‌یشتن به‌ڕابه‌رایه‌تی.
مالكی ڕاشیگه‌یاندوه، كه‌سانێك كه هێرشیانكرده سه‌ر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، نابێت له‌ڕه‌وتی سیاسی عێراقدا جێگه‌و پێگه‌یه‌كیان هه‌بێت.
جار خوێنراوه‌ته‌وه: