بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی مه‌حموود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كاردانه‌وه‌ی زۆری لێ كه‌وتۆته‌وه، چونكه ناوبراو له وێنه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه كه خه‌ریكی ڕاوكردن و نیشانه‌گرتنه له ئاژه‌ڵه‌كانی نێو سرووشتی كوردستان، خه‌ڵكیش ده‌ڵێن، مه‌حموود سه‌نگاوی له جیاتی بچێ له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی پێشمه‌رگه نیشانه له كه‌لـله‌ی تیرۆریستانی داعش بگرێ، نیشانه له ئاژه‌ڵه‌كانی نێو سرووشتی كوردستان ده‌كات و قات و قڕییان ده‌كات.
به‌گوێره‌ی یاساكانی هه‌رێمی كوردستان راوكردنی ئاژه‌ڵ له سرووشتی هه‌رێمی كوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه و پۆلیسی دارستان و ژینگه به‌رده‌وام له رێی تیمه‌كانی گه‌ڕان و پشكنین به‌دواداچوون بۆ گرتنی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه خه‌ریكی راوكردنن و رۆژانه گرتنی راوچی و كه‌لوپه‌لی راوكردن له راگه‌یه‌نراوه‌كانی راده‌گه‌یه‌نێت.
مه‌حموود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه هاوكات به‌رپرسی میحوه‌ری گه‌رمه‌سێری پێشمه‌رگه‌یه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و وێنه‌یه خه‌ڵكی ده‌ڵێن، سه‌نگاوی له جیاتی نیشانه بگرێ له تیرۆریستانی داعش و به‌رگری له خاكی كوردستان بكات، خه‌ریكی راوكردن و نه‌هێشتنی ئاژه‌ڵه له نێو سرووشتی كوردستان، پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ش ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌یان نییه یاساكانی پاراستنی ژینگه و دارستانی به‌سه‌ر جێبه‌جێ بكه‌ن، چونكه ناوبراو ده‌سه‌ڵاتداره و كاتێك ده‌چێته ڕاوكردن ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری پاسه‌وانی له‌گه‌ڵدایه.
جار خوێنراوه‌ته‌وه: