كوردپرێس :
ڕه‌نگه ڕۆژێك له ڕۆژان یه‌كێك له منداڵه‌كانت سه‌رجێی تۆ و خێزانه‌كه‌ت ببیننن كه ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ناڕه‌حه‌ت بوون و هه‌ست به شه‌رمه‌زاری كردن و توڕه‌بوون كه ئه‌مه‌ش له‌ئه‌نجامی خێرا بڕیاردانه‌وه ده‌بێت ..
ئه‌گه‌ر ڕۆژێك منداڵه‌كه‌ت سهرجێییهكهتانی بینی توڕه مه‌به‌و به‌م شێوه‌یه هه‌ڵسوكه‌وت بكه :
1- به‌هیچ شێوه‌یه‌ك توڕه و په‌ست مه‌به :
هه‌ر كه بینیت منداڵه‌كه‌ت ته‌مه‌نی گه‌یشتۆته 3 بۆ 4 ساڵ هه‌وڵ بده له‌به‌ر چاوی سه‌رجێی مه‌كه وه ئه‌گه‌ر هاتوو له‌كاتی سه‌رجێی به‌یه‌كه‌وه بینینی ئه‌وه زۆر ساده هه‌سته‌وه و جله‌كانت له‌به‌ر بكه‌ره‌وه و هه‌وڵ مه‌ده توڕه ببیت و به‌ڕویدا هاوار بكه‌یت ، به‌ڵكو به‌هێمنی هه‌ڵسوكه‌وت بكه و به‌سه‌ر توڕهییهكهتدا زاڵ ببه ، چونكه هێشتا منداڵه و هه‌موو شتێك به‌باشی نازانێت بۆیه ده‌ست به مناقه‌شه كردن له‌گه‌ڵی مه‌كه .
2- پێی بڵێ ده‌توانین كه‌مێك بهبیهكهوه گفتوگۆ بكه‌ین:
ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ت ته‌مه‌نی گه‌یشتبووه نێوان 8 بۆ 9 ساڵ و لێی پرسیت كه‌مێك پێش ئێستا چیتان ده‌كرد ، ئه‌وا چاوه‌ڕێ مه‌كه و به خێرایی وه‌ڵامی بده‌ره‌وه چونكه ئه‌و ده‌زانێت چیتان كردووه به‌ڵام هه‌ست به شه‌رم ده‌كات . پێویسته باسێكی جیاوارزی بۆ بهێنیته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پرسیاری زیاتر نه‌كات .
4- جیا كردنه‌وه‌ی ژووری نوستنی :
پێویسته ژووری نوستن جیابكرێته‌وه و فێری ئه‌وه بكرێت كه پێویسته له‌كاتی چوونه ژووری نوستنی باوك و دایكی داوای یارمه‌تی چوونه ژووره‌وه بكات له‌پاش له‌ده‌رگادان ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه چیدی هه‌ست به‌شه‌رمه‌زاری نه‌كه‌یت به‌رامبه‌ر به منداڵه‌كه‌ت
جار خوێنراوهتهوه: