GuidePedia




دوای ئەوەی لە هەندێک میدیای کوردیدا دوو وێنە بڵاوکرانەوە کە تیایاندا یەکێک لە هاندەرانی ئیسپانیا وێنەی ئۆجەلانی بەرزکردووەتەوە، دەرکەوت کە یەکێک لە وێنەکان ڕاست نییە و دروستکراوە.
شەوی ڕابردوو ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٦، لە پاڵەوانێتی یۆرۆی ٢٠١٦دا کە لە فەرەنسا بەڕێوەدەچێت، هەریەکە لە ئیسپانیا و تورکیا ڕووبەڕووی یەک بوونەوە و بە سەرکەوتنی ئیسپانیا بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر کۆتایی هات، دواتر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەشێک لە میدیاکاندا وێنەیەک بڵاوکرایەوە کە تیایدا وێنەی ئۆجەلان لەسەر ئاڵایەک بە دەستی هاندەرێکی ئیسپانیاوە دەردەکەوێت.


هاوکات هەر لە یارییەکەی شەوی ڕابردوودا، وێنەیەکی ئۆجەلان و دروشمێک لەژێر ناوی "ئەردۆغانی بکوژ، خوێنی کورد لە دەستی تۆدایە" بڵاوکرانەوە لەلایەن یەکێک لە هاندەرانی ئیسپانیاوە. 


جار خوێنراوه‌ته‌وه‌:
 
Top