GuidePedia





کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لە ریکۆردەکانی لەگەڵ هەڵبژاردەی پورتوگال بەردەوامە دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو بەشداری یارییەکەی پورتوگال و نەمسای کرد چەند ریکۆردێکی نوێی تۆمارکرد.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، ڕۆناڵدۆ بەو یارییەی کە بەرانبەر نەمسا یاریی کرد، کۆی یارییەکانی لە پاڵەوانێتی یۆرۆی گەیاندە 16 یاریی و ژمارەی یارییەکانی لەگەڵ ڤاندێر ساری هۆڵەندا و لیلیان تورامی فەڕەنسی یەکسانکردەوە.

لە لایەکەی ترەوە ڕۆناڵدۆ بەم یارییەوە کۆی یارییەکانی لەگەڵ هەڵبژاردەی پورتوگال گەیاندە 128 یاریی و ژمارەی پێوانەییەکەی لویس فیگۆی شکاند کە 127 یاریی کردبوو بۆ پورتوگال، ڕۆناڵدۆ یەکەم یاریزانە لە مێژووی پورتوگال کە 128 یاریی کردبێت.

ڕۆناڵدۆ ئەگەر لەو یارییەدا گۆڵی تۆمار بکردایە دەبووە یەکەم یاریزان لەمێژووی پورتوگال کە بتوانێت لە چوار پاڵەوانێتی یۆرۆ گۆڵ تۆمار بکات.

ڕۆناڵدۆ لە یارییەکەی پورتوگال نەمسا بە ئەنجامی 0-0 کۆتاییهات، لە خولەکی 79دا بە لیدانی سزا گۆڵی نەکرد و هەڵبژاردەکەشی دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا.
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌:
 
Top