GuidePedia




کولەکە پێکهاتەیەکە سەر بەخێزانی شوتی و خەیارە سوودێکی زۆری هەیە لەڕووی تەندروستییەوە، چونکە بڕێکی باش ئاو و ماددەی ڕیشاڵی و مەگنسیۆم و پۆتاسیۆم و ڤیتامیناتی تێدایە و دەتوانیت بەزۆر شێواز ئامادەی بکەیت.


سوودەکانی کولەکە
کەمکردنەوەی کۆلیستڕۆڵی خوێن بەهۆی پێکهاتەی ڕیشاڵیەوە، لەهەمانکاتدا یارمەتی هەرسکردنی چەوری دەدات لە گەدەدا.


بەگوێرەی هەواڵەکەی " thaqafnafsak" کولەکە ڕێژەی کالۆری کەمە، هەر بۆیە یارمەتی برسێتی دەدات لەڕێگەی زیادکردنی ڕێژەی ئاو و پێکهاتەی ڕیشاڵی لەشت، کێشت دادەبەزێنێت و چەوری لەشت دەتوێنێتەوە.


کولەکە ڕێژەیەکەی زۆر لە مەگنسیۆمی تێدایە کە دەبێتەهۆی کەمکردنەوەی جەڵتە و سەکتەی دڵ و مێشک و خوێنبەرەکان، جگلەوەش دەبێتەهۆی پاراستنی تەندروستی ڕیخۆڵە و کۆڵۆن، ئاستی ڤیتامین ئای و جی بەرز دەکاتەوە دژی نەخۆشیەکانی شێرپەنجە دەجەنگێت.


دەوڵەمەندە بە ڤیتامین B کە سەرچاوەی سەرەکی چارەسەری نەخۆشیەکانی شەکرەیە، ئاستی شەکری خوێن یەکسان دەکاتەوە.


پێکهاتەی پۆتاسیۆم و مەگنسیۆم یارمەتی کەمکردنەوەی ئاستی پەستانی خوێن دەدات و سنورێک بۆ نیشانەکانی نەخۆشی پڕۆستات دادەنێت و ڕێگریی لە دروستبوونی دەکات.


بەهۆی بڕێکی زۆی ئاو لە کولەکەدا، باشترین پێکهاتەیە بۆ پاراستنی تەندروستی پێست و دواخستنی چرچولۆچی رووخسار، لەهەمانکاتدا بۆ قژ بەسوودە و گەشە بە مووەکان دەدات.
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌:
 
Top