فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه له‌یه‌كێك له‌میحوه‌ره‌كان ئاشكرایكرد، ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌كداری داعش خۆیان ڕاده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كردووه، ده‌شڵێت:"ڕێگه‌ی هاتوچۆی سوریا ـ عێراقمان له‌داعش بڕیوه، بۆیه گروپ گروپ چه‌كدارانی داعش خۆیان ڕاده‌ستی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن".
(قادر قادر) فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه له‌میحوه‌ری گوێر ئاشكرایكردووه، له‌میحوه‌ری (گوێر) به‌ره‌و ناوچه‌كانی (گه‌یاره‌و موسڵ) چه‌كدارانی داعش پاشه‌كشه‌یان كردووه, هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندۆته‌وه، له‌زۆربه‌ی میحوه‌ره‌كانه‌وه داعش تێكشكاوه‌و به‌شێكیش له‌وانه‌ی ڕایانكردوه‌و داعش لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كردوون، سزایه‌كی قورسی داون.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پێشمه‌رگه ئاشكراشیكردووه، به‌هۆی مه‌ترسیه‌كانی سزادانیانه‌وه، به‌شێك له‌و چه‌كدارانه‌ی داعش خۆیان ڕاده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كردووه, به‌جۆرێك شه‌وانه زیاتر له‌پێنج چه‌كدار هانا ده‌به‌نه‌به‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پێشمه‌رگه ئاشكراشیكردووه، (300) چه‌كداری داعش خۆیان ڕاده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كردووه له‌سنوری گوێر، وتیشی:"پێشمه‌رگه باشتر له‌جاران خۆیان ئاماده‌كردووه, بۆ هه‌ر جوڵه‌یه‌كی داعش، ئێستاش ڕێگه‌ی هاتوچۆی (سوریا ـ عێراق)مان له‌داعش بڕیوه، بۆیه گروپ گروپ تیرۆریستان خۆیان ڕاده‌ستی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن.
لای خۆیشیه‌وه (جه‌بار یاوه‌ر) ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ئه‌و هه‌واڵه‌ی له‌په‌یجی فه‌رمی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاوكردۆته‌وه، وه‌كو سه‌لماندنی لێدوانی ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
جار خوێنراوه‌ته‌وه: