پیاوێکی خەڵکی ئەمریکا لەرێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە ناپاکی هاوسەرەکەی ئاشکرا دەکات و لە ئاسمانەوە گرتەی ڤیدیۆییەکەی تۆماردەکات.
ئەو لەرێگەی کامێرایەکی چاودێرییەوە کە لە فڕۆکەکەی دەبەستێت، بەردەوام چاودێری هەڵسوکەوتی خێزانەکەی دەکات کاتێک دەچێتە دەرەوە، دواجار هەموو شتێکی بۆ ئاشکرادەبێت و گرتە ڤیدیۆییەکەش لە پێگەی یوتیوب بڵاودەکاتەوە.
وەک خۆی باسی دەکات و لەگەڵ ئەو خانمەدا 18 ساڵە ژن و مێردن.
پیاوەکە دەڵێت "هەموو بەیانییەکی زوو ژنەکەم دەیوت دەبێت بڕۆمە سەر کارەکەم، منیش گومانم لا دروستبوو، لەبەرئەوەی هەموو کات تەلەفۆنی لە کەسێکەوە بۆ دەهات و نەمدەزانی ئەو کەسە کێیە". لە درێژەی گێڕانەوەی چیرۆکەکەیدا پیاوەکە دەڵێت "ماوەی یەک هەفتە دوای دەکەوتم و دەمبینی دەچێتە سەر کارەکەی، بەڵام دڵنیا نەبووم کە ئاگاداری ئەوەیە من چاودێری دەکەم یان نا".
دواجار ناپاکییەکە ئاشکرادەبێت و وەک لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دیارە ژنەکە دەچێتە نزیک کۆگایەکی بازرگانی و ئۆتۆمبێلێک دێت و لەگەڵی دەڕوات.
جار خوێنراوهتهوه: