وەزارەتی دارایی ئاشکرایدەکات، ڕۆژی دوشەممە دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران دەستپێدەکاتەوە، بریکاری ئەو وەزارەتەش ئاشکرایدەکات، سبەینێ یەکشەممە خشتەیەکی نوێی موچە بڵاودەکرێتەوە.
ڕابەر سدیق بریکاری وەزارەتی دارایی بەمیدیاکانی پارتی ڕاگەیاندوە، لەسبەینێ دوشەممە ١٠ی نیسانی ٢٠١٧وە دابەشکردنی موچەی مانگی دوو دەستپێدەکات و یەکەم وەزارەتیش پێشمەرگە دەبێت کە موچەی پێدەدرێت.
بریکاری وەزارەتی دارایی ئەوەشی ئاشکراکردوە، ڕۆژی یەکشەممە واتە سبەینێ نۆی نیسانی ٢٠١٧، خشتەی موچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکانی حکومەتی ھەرێم ڕادەگەیەنرێت.
جار خوێنراوهتهوه: