GuidePedia




کریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی و گۆڵکاری ئەو هەڵبژاردەیە، بەردەوامە لە یەکسانکردنەوەو شکاندنی ژمارە پێوانەییەکاندا، شەوی رابردوو بەتۆمارکردنی گۆڵێک خۆی گەیاندە پلەی سێیەمی گۆڵکارانی یاریزانی هەڵبژاردەکانی ئەوروپا بە 71 گۆڵ.

دۆنی پرتوگالی ئێستا پلەی سێیەمی ریزبەندی گرتووە شانبەشانی میرۆسلاڤ کلۆزەی هێرشبەری ئەڵمانیا بە تۆمارکردنی 71 گۆڵ.

هەریەکە لە بۆشکاش بە 84 گۆڵ و ساندرۆ کۆسیچ بە 75 گۆڵ پلەکانی یەکەم و دووەمی گۆڵکارانی هەڵبژاردەکانی ئەوروپایان گرتووە بۆ یارییە نێودەوڵەتییەکان.

شەوی رابردوو هەڵبژاردەی پرتوگال رووبەڕووی هەڵبژاردەی سوید بووەوەو بەئەنجامی 2-3 شکستیهێنا.

تایمی یەکەم لەسوودی تیمەکەی رۆناڵدۆ بە دوو گۆڵی بێبەرانبەر لە پێش بوون، بەڵام لە تایمی دووەمدا سویدییەکان سێ گۆڵیان تۆمارکرد و یارییەکەیان بردەوە.
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌:
 
Top