ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 5-2-2016، سەنتەرێكی مەساج كە بەشێكە لە هوتێل كاپیتۆڵ، لە شاری هەولێر ئاگری گرت و تاكو ئێستاش به‌م هۆیه‌وه 19 كەس گیانیان لەدەستداوە، 10 كارمەندی ئاگركوژێنەوەش برینداربوونە.
نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر لە شوێنی رووداوەكە رایگەیاند، لە رووداوەكەدا 17 كەس گیانیان لەدەستداوە، بەپێی زانیارییەكان 14 لەوان خەڵكی وڵاتی فلیپینن و سێ لە قوربانییەكان خەڵكی باشووری كوردستانن. به‌پێی زانیاریه‌كانی وشه دوو برینداری دیكەش گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی قوربانییەكان گەیشتووەتە 19 كەس.
نه‌وزاد هادی پارێزگار هه‌ولێر له‌شوێنی رووداوه‌كه له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند كه پێده‌چێت هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه بوبێت.
ئۆتیڵی كاپیتۆڵ له‌شه‌قامی 40 مه‌تری شاری هه‌ولێره نزیك ماڵی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كونسڵخانه‌ی توركیا.
جار خوێنراوه‌ته‌وه: