ئه‌مڕۆ كارمه‌ندێكی به‌شی كاره‌با له شاری سلێمانی، له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی موچه‌ی مانگێكی فه‌رمانگه‌كه‌ی دابین كردووه، ئه‌ویش تا ئه‌وكاته‌ی مووچه‌كه‌یان پێ ده‌درێت.
سیروان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی كاره‌بای سلێمانی به خه‌ندانی راگه‌یاند:" ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 3ی شوباتی 2016، كارمه‌ندێكی به‌شی كاره‌با مووچه‌ی مانگێكی فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌كه‌ی، دابین كردووه.
وتیشی:" كارمه‌نده‌كه له‌به‌شی (سیانه‌ی راپه‌ڕین) فه‌رمانبه‌ره‌و له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی، توانیویه‌تی ئه‌مڕۆ مووچه‌ی مانگێكی 45 كارمه‌ندی ئه‌و به‌شه دابین بكات.
ماوه‌ی دوو ساڵه به‌هۆی بڕینی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه، حكومه‌تی هه‌رێمی كودستان به دۆخێكی قه‌یراناوی تێده‌په‌ڕێت، به‌وهۆیەشەوە له مانگی ئه‌یلولی ساڵی 2015 ه‌وه، حكومه‌تی هەرێم نه‌یتوانیوه مووچه‌ی فەرمانبەران دابه‌ش بكات، لە ئێستاشدا حکومەتی هەرێم مووچەی شه‌ش مانگی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم قەرزارە.
جار خوێنراوه‌ته‌وه: