ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 28/3/2017 له شه‌ڕى دوو دراوسێ له گوندێكى سه‌ر به شارۆچكه‌ى چه‌مچه‌ماڵ، كه‌سێك كوژرا و سێ كه‌سى دیكه‌ش بریندار ده‌بن.
عه‌قید حه‌یده‌ر بێسه‌رى، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى چه‌مچه‌ماڵ ڕاگه‌یاند :" كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له گوندى مۆفه‌رى سه‌ر به چه‌مچه‌ماڵ، دوو دراوسێ له سه‌ر شه‌ڕه منداڵ بووه‌ته شه‌ڕیان وده‌سترێژى گوله‌یان له یه‌كدى كردووه".
ڕوونیكرده‌وه، كه له ئه‌نجامى ئه‌و شه‌ڕه ته‌قه‌یه، كه‌سێك كوژرا و سێ كه‌سى دیكه‌ش برینداربوون.
به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ، گوتیشی :" یه‌كێك له برینداره‌كان ئافره‌ته و دواى ئه‌و ڕووداوه‌ش هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتونه‌ته شوێنى ڕووداوه‌كه و برینداره‌كانیان بۆ نه‌خۆشخانه گواستۆته‌وه، لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌و باره‌یه‌وه ده‌ستى پێكردووه".
جار خوێنراوه‌ته‌وه: