GuidePedia




بەڕێوەبەرایەتى گشتى ئەزموونەکان لەوەزارەتى پەروەردە، لە بارەى تۆمار کردنى نمرەى خوێندکارانى قۆناغى ١٠ و ١١ى ئامادەیى، ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە.
ئاگادارییەکە ئەمڕۆ ٢٩ى ئازارى ٢٠١٧ لە پەیجى فەرمى وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێم بڵاوکراوەتەوە و ئاڕاستەى گشت بەڕێوەبەرى خوێندنگە ئامادەیى و دواناوەندییەکان کراوە و ئاماژە بەوە کراوە، سەرجەم بەڕێوەبەرى قوتابخانە ئامادەییەکان ئاگادار دەکەنەوە کە تۆمارکردنى نمرەى قۆناغەکانى ١٠ و ١١ى ئامادەیی لە سیستەمى داتابەیس تەنها ۳ ڕۆژى ماوە و دواکات بەروارى ٣١ى ئازارى ٢٠١٧یە.
هەورەها ئەوەش ئاشکرا کراوە، هەر بەڕێوەبەرێک لە تۆمار کردنەکەی دواکەوتووە، پێویستە پەلە بکات لە تۆمارکردنی نمرەی قوتابیان لە سیستەمی داتابەیس.
بەپێى سیستمى نوێى خوێندن، ساڵانە هەژمارکردنى ڕێژەى لە ١٠% بۆ پۆلى ١٠ و١١ى ئامادەیى بەسیستمى داتابەیس تۆماردەکرێت، بەڵام بۆ ئەمساڵى خوێندن ٢٠١٦ – ٢٠١٧ ئەو هەژمارکردنە ئارەزوومەندانەیە لەلایەن خوێندکارانى پۆلى ١٢ى ئامادەییەوە، بەڵام پێویستە بەڕێوەبەرى خوێندنگە نمرەکان هەر تۆمار بکات.
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌:
 
Top