ئێوارهی ئەمڕۆ یهكشهممه، لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دۆلار دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی لە کاتێکدا سەر لەبەیانی ئەمڕۆ بەرزبووەوە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٤ هەزار و ٩٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرا، بەڵام ئێوارەی ئەمڕۆ نرخەکەی نزیکەی ٢٠٠ دیناری لەدەستدا و بە ١٢٤ هەزار و ٧١٥ دینار مامەڵە پێوە کرا.
ئەمەش نرخی دراوەکانی دیکەیە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا
- نرخی ١٠٠ $ دۆلار بە ١٢٤ هەزار و ٩٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٠ هەزارو ٧٥٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٦٠ هەزارو ١٥٠ دینار.
نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٣٥ هەزار دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار دینار بە ٣٣ هەزارو ٥٠٠ دینار.
جار خوێنراوهتهوه: