
داعش لە موسڵ لە پڕۆسەیەکدا ئەمڕۆ یەکشەممە، مامۆستا ژنەکانی شارەکەی کۆکردۆتەوە و گولـلەبارانی کردوون، تا ئێستا 10 مامۆستای ژنی کوشتووە.
مەحمود سورچی وتەبێژ بەناوی خۆبەخشەکانی موسڵ بۆ باخچە جەختی لەسەر ئەوەکردەوە "ئەمڕۆ یەکشەممە، داعش 10مامۆستای ژنی لە موسڵ لە کۆتا شوێن لە دەستی ماوە کوشتووە".
سورچی راشیگەیاند "مامۆستا ژنەکانی لە قوتابخانەکانی موسڵی لە ماڵەکانیان دەرهێناوە، بە گولـلە کوشتوونی، لە گەڕەکی زەنجلی لە موسڵی کۆن".
ناوبراو جەختیشی کردەوە "داعش ترسی هەیە لە ئاسایی بوونەوەی ناوچەکان کاتێک دەکەونە دەستی هێزە عیراقیەکان و قوتابخانەکان دەکرێنەوە و پڕۆسەی پەروەردە دەستپێدەکاتەوە".
جار خوێنراوهتهوه: