بۆ ئهوانهی كه تازه بوون بە دایك و كۆرپەیەكی ساوات هەیە یان ئهوانهی كه دهبن بهدایك ئەوە بە دڵنیاییەوە توشی ئەم حاڵەتە بویت كۆرپە ساواكەت لە چەند مانگی سەرەتای تەمەنیدا شەوانە ئارەزووی نوستن ناكات و تەنها بە ڕۆژدا دەخەوێت و ڕەنگە ئەمەش بوبێتە هۆی بێزاركردن و تێكدانی سیستمی كاركردنت.
هۆكارەكانی كەمخەوی كۆرپەی ساوا لە شەواندا:
- ناتوانێت شەو و ڕۆژ لەیەك جیا بكاتەوە :
ئەگەر كۆرپەكەت بە ڕۆژدا چەند كاتژمێًرێك دەخەوێت و شەوانە بەخەبەرە ئەوە هۆكارەكەی ئەوەیە هێشتا ناتوانێت بە تەواوەتی شەو و ڕۆژ لەیەك جیابكاتەوە.
- هەستكردن بە برسێتی:
هەندێك كات منداڵ توانای ئەوەی نیە شەوانە بخەوێت لەبەر ئەوەی هەست بە برسێتی دەكات، هەركات كێشەی نوستنی شەوانەی هەبوو ئەوە باشتر وایە تێر شیر و خواردنی بكەیت بۆ ئەوەی هەستی برسێتی نەبێت و بخەوێت.
- هەستكردن بە خراپی تەندروستی :
ئەو كاتەی منداڵ ئازار یان كێشەیەكی تەندروستی هەبێت ئەوە شەوانە بۆی ئەستەم دەبێت بخەوێت باشتر وایە زیاتر ئاگاداری تەندروستی كۆرپەكەت بیت ئەم حاڵەتە نەك تەنها لە چەند مانگی سەرەتای تەمەنیدا بەڵكو ئەو كاتەی منداڵ دانی دێت هەمان كێشەی دەبێت.
- ئارەزووی یاریكردن دەكات:
پێت سەیر نەبێت ئەگەر یەكێك لە هۆكارەكانی نەخەوتنی شەوانەی كۆرپەكەت ئەوەبێت ویستی ئەوەی هەیە لەگەڵ تۆ و باوكی یاری بكات.
جار خوێنراوهتهوه: