GuidePedia


وڵات پرێس

وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، پرۆژەیاسای هەڵوەشانەوەی پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەمنزیكانە دەخرێتە بەرنامەی كارەوە و پەسەند دەكرێت. محەمەد عەلی یاسین، بە (خەڵك)ی راگەیاند، پرۆژەیاساكە خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كراوە و لە لیژنە پەیوەندارەكان خوێندنەوە و گفتوگۆی لەسەر دەكرێت و دواتر پەسەند دەكرێت. وتیشی” كارەكە بە ئاگاداری و هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی هەرێم دەكرێت، خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەكرێت و پەسەند دەكرێت”. سەبارەت بەوەی ئەگەر حكومەتی هەرێم پابەند نەبێت بە بڕیارەكەوە، وتەبێژی فەرمی پارتی وتی”هەڵوەشانەوەی پاشەكەوتی موچە بە رێككەوتن لەگەڵ حكومەت دەبێت”. لە مانگی شوباتی 2016 دا، حكومەتی هەرێم موچەی فەرمانبەرانی بۆ كەمتر لە نیوە كەمكردەوە و رایگەیاند، لەگەڵ زیادبونی داهاتدا دەستكاری موچە دەكرێتەوە، بەڵام تائێستا هیچ وادەیەك بۆ دەستكاریكردنەوەی لەئارادا نیە.پرۆژەیاسای هەڵوەشاندنەوەی پاشەكەوتی موچە لە كۆتایی مانگی ئەیلولی ئەمساڵەوە خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كراوە و پێشبینی دەكرێت دوای رێككەوتن لەگەڵ بەغداد، خوێندنەوەی دووەمی بۆ بكرێت. پێشتر سەفین دزەیی، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێم بە (خەڵك)ی راگەیاند، تەواوی سیستمی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەگۆڕێت و میكانیزمی نوێ‌ بۆ دابەشكردنی موچە دەگیرێتەبەر.
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌:
 
Top