GuidePedia



وڵات پرێس

وتەبێژی حکومەتی عێراق، رایدەگەیەنێت، ھۆکاری دواکەوتنی دانوستانەکان لەنێوان ھەولێرو بەغدا ئەوەیە، کە رێککەوتنی سەربازی لەبارەی بەڕێوەبردنی دەروازە سنورییەکان شکستی ھێناوە.
سەعد حەدیسی، ئەمرۆ ھەینی، ئاماژەی بەوەکردووە، دوای"پاشگەزبوونەوە"ی شاندی ھونەری ھەرێمی کوردستان لەبەڵێنەکانیان لەبەرامبەر شاندی سەربازی فیدراڵی گفتوگۆکان وەستاون.
بەوتەی حەدیسی، پێشتر گفتوگۆی زۆر ئەنجامدراون و گەیشتوونەتە چارەسەری سەدا ٨٠ی کێشەکان، بەڵام دوای گەڕانەوەی شاندی ھەرێم بۆئەوەی بۆچوونی لایەنی باڵای خۆیان وەربگرن پاشگەزبوونەتەوە لە واژۆکردنی رێککەوتنەکە.
باسیلەوەکردووە، گرنگترین خاڵەکانی ئەورێککەوتنە رازیبوونی ھەرێمی کوردستانە بەبڵاوەپێکردنی ھێزەکانی فیدراڵی لە گشت خاڵەکانی ناوچە جێناکۆکەکان و خاڵە سنورییەکان،"بۆیە پاشگەزبوونەوەی ئەوان ئێمەی گەڕاندەوە بۆ خاڵی سفر ئەمە ھۆکاری راستییە بۆ وەستانی گفتوگۆکان".

جار خوێنراوه‌ته‌وه‌:
 
Top