GuidePedia


وڵات پرێس :

هەریەكە لە شارۆكەكانی چەمچەماڵ و كفری قەدەغەی هاتوچۆیان ڕاگرت ئەوەیش بەهۆی دروست بوونی پشێوی بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەم 19ی كانوونی یەكەم، بەشی راگەیاندنی قایمقامیەتی شارۆكەی كفر لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك ڕایانگەیاند، قایمقامیەت قەدەغەكردنی هاتوچۆی هاووڵاتییانی راگەیاندووە.

بەپێی ئاگەدارییەكە، كاتی قەدەغەكردنەكە لە سەعات هەشتی ئەمشەو جێبەجێ دەكرێت و جگە لە هێزە تەناهییەكان  هاووڵاتییان بۆیان نییە هاتوچۆ بكەن.

هاوكات لە راگەیەندراوێكدا، قایمقامیەتی‌ قەزای‌ چەمچەماڵ‌ رای گەیاند كە لە سەعات هەشتی ئەم شەوەوە جموجۆڵی هاتوچۆ رادەگیرێت و هەركەسێك سەرپێچی بكات بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت و توندترین سزا دەدرێت.

قایمقامییەتی چەمچەماڵ ئەوەیشی راگەیاندووە، كە سبەی چوارشەم لە سەرانسەری داودەزگەكانی سنوورەكە پشووی فەرمییە جگە لە دەزگە تەناهی و فریاگوزارییەكان.

خۆپیشاندانەكەی سنووری سلێمانی لەژێر ناوی خۆپیشاندانی مەدەنی دەستی پێ كرد، بەڵام تەنیا دوای چەند سەعاتێك چەك بەكار هێنرا و گومان دەكرێت چەند كەسێك لە پشتی خۆپیشاندانەكە بن و پلەی سەربازیان هەبێت و ئێستە داخوازی خۆپیشاندەران لە داواكردنی مووچەوە گۆڕا بۆ سووتانی بارەگاكان و فەرمانگەكانی حكوومەت، ئەوەیش ناڕەزایی لێ‌ كەوتەوە و بووە هۆی دروستبوونی پشێوی.
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌:
 
Top