وڵات پرێس
ڕۆژی پێنج شه‌مه له قه‌زای ناسریه ی سه‌ر به پارێزگای زیقار به‌هۆی په‌نیرێكه‌وه شه‌ش كه‌س بریندار بوون
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له قه‌زای ناسریه ڕایگه‌یاند كه به‌هۆی پارچه په‌نیرێكه‌وه شه‌ڕ له‌نێوان دوو عه‌شیره‌تی ناوچه‌كه‌دا ڕویداوه ، كه‌ئه‌وانیش عه‌شیره‌ته‌كانی خفاجه و البو سعده ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه كه‌سێك ی سه‌ر به عه‌شیره‌تی خفاجه پارچه په‌نیره‌كه‌ی گێڕاوه‌ته‌وه بۆ دوكانداره‌كه‌و ئه‌ویش ئاماده نه‌بووه وه‌ری بگرێته‌وه و پاشان به‌ڕووی دوكانداره‌كه‌یدا دابوو ، دواتر دوكانداره‌كه كه‌س و كاری و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئاگادار ده‌كاته‌وه و به‌چه‌كه‌وه ده‌چنه سه‌ر ماڵی پیاوه‌كه و شه‌ڕ له‌نێوانیاندا دروست ده‌بێت و شه‌ش كه‌س بریندار ده‌بێت ،
پاش ئه‌وه لایه‌نی ئه‌منی ده‌گه‌نه سه‌ر ڕووداوه‌كه و شه‌ڕكه‌ره‌كان ده‌ستگیر ده‌كه‌ن و پێنجیان بۆ به‌ندینخانه به‌ڕێ ده‌كه‌ن بۆ لێكۆڵینه‌وه و كه‌سی شه‌شه‌میش به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه له نه‌خۆشخانه ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت.
شایانی باسه ئه‌و په‌نیره نرخه‌كه‌ی له‌بازاڕه‌كاندا به 1500 دیناری عێراقییه
جار خوێنراوه‌ته‌وه: