GuidePedia


 وڵات پرێس 


شاسوار عەبدولواحید، یەكێك لە بانگەشەكارانی خۆپیشاندان و پشێوییەكانی سلێمانی لە فڕۆكەخانەی سلێمانی گیرا.

كەمێك لەمەوبەر كەناڵی كوردستان24 بڵاوی كردەوە، شاسوار عەبدولواحید لەلایەن چەند چەكدارێكەوە دەستبەسەر كراوە و بە تەنیا بە پاسێكی فڕۆكەخانەكە بۆ شوێنێكی نادیار گواستراوەتەوە‌.

شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، بە سەردانێك لە بەریتانیا بوو، بڕیار بوو كاتژمێر 06:45 خوولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ بگاتەوە سلێمانی.

لە رێگەی گەڕانەوەیدا شاسوار بەڵێنی دابوو، بەشداری لە خۆپیشاندانەكان بكات و داوای روخاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و پەرلەمان و سیستمی سیاسی كوردستانی دەكرد.

هەر ئەمڕۆ ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان بەتۆمەتی هاندانی خۆپیشاندەران بڕیاری جووڵاندنی سزای یاسای لە دژی دەركرد.

ئەوە لەكاتێكدایە كە شاسوار قەرزاری چەندان هاووڵاتییە بەهۆی پشكەكانی چاڤی لاند و قەرزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستانیشە.
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌:
 
Top