GuidePedia


 وڵات پرێس :


هەزاران خۆپیشاندەر لە سلێمانی چوونە بەردەرکی سەرای سلێمانی و داوای دابەشکردنی مووچە و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان دەکەن، زۆربەی دوکان و بازاڕەکانیش داخراون.
خۆپیشاندەران ئەمڕۆ لە بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانییەوە دەستیپێکرد و دواتریش خۆپیشاندەران شەقامی (سالم)یان داخست و بە ڕێپێوان بەرەو بەردەرکی سەرا بەڕێکەوتن.

ئەمڕۆ، خۆپیشاندان لە (سلێمانی، هەڵەبجە، ڕەواندوز، کەلار، تەقتەق، ڕانیە، چەمچەماڵ، کۆیە، سەیدسادق، قەڵادزێ، تەکیە) ئەنجامدرا.

لە ناحیەی تەقتەقی سەر بە قەزای کۆیە، خۆپیشاندەران ڕێگەی سەرەکى نێوان (هەولێر ـ کەرکوک)یان داخست، هاوکات خۆپیشاندەرانی ناحیەی تەکیە، ڕێگەی سەرەکی نێوان (کەرکوک - سلێمانی)یان داخست.

 هەروەها خۆپیشاندەرانی سەیدسادق، ڕێگەی سەرەکی نێوان (سلێمانی – هەڵەبجە و پێنجوێن)یان داخست.

جار خوێنراوه‌ته‌وه‌:
 
Top