وڵات پرێس
کۆشکی سپی (کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەمریکا) لە بەیاننامەیەکدا داوای لەناوبردنی ”هەژموونی پیس“ی میلییشیاکانی حوسی لە یەمەن دەکات.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (رۆیتەرز)، کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا، بە پێویستی زانیوە کۆتایی بە شەڕ لە یەمەن بهێندرێت و رێگا بە گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ هاووڵاتییان، بدرێت.
کۆشکی سپی بە پێویستیشی زانیوە ”هەژموونی پیسی میلیشیاکانی نزیک لە ئێران“ لە یەمەن بهێندرێت و کوشتنی لایەنگرانی سەرۆکی پێشووی یەمەنیشی لەلایەن چەکدارانی حوسییەوە، ئیدانە کردووە.
رۆژی دووشەممە 4/12/2017، عەلی عەبدوڵڵا ساڵح، سەرۆکی پێشووی یەمەن، کە لە سەرەتای مانگی 12ـی 2017 لە میلیشیای حوسی هەڵگەڕایەوە و دەستی بە راپەڕینێکی چکداری کرد بۆ رزگارکردنی یەمەن، بە گوللەی چەکدارانی حوسی کوژرا.
دوای کوشتنی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح، چەکدارانی حوسی دەستیان بە کوشتن و لەناوبردنی ئەندام و لایەنگرانی پارتی کۆنگرەی گەل کردووە، کە ساڵح سەرۆکایەتیی دەکرد.
حوسییەکان میلیشیایەکی چەکداریی شیعەمەزهەبن. لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە پاڵپشتیی سەربازیی و دارایی دەکرێن.
جار خوێنراوهتهوه: