
وڵات پرێس
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ڕێنماییەك لەبارەی سوودی دواكەوتنی پێشینەی خانووبەرە بڵاودەكاتەوە و شێوازی وەرگرتنی سوودەكە لەو هاوڵاتیانە ڕووندەكاتەوە، كە لە گێڕانەوەی قیستەكان دوادەكەون.
وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕێنمایی دارایی ژمارە (25) لە 5-12-2017 بڵاودەكاتەوە و وەك لە ڕێنماییەكەدا هاتووە، “سزای دواكەوتنی گەڕانەوەی پشكە شایستەكانی پێشینەی خانووبەرە لەسەر ڕەسیدی پشكەكە وەردەگیرێت.
جەختیشی كردۆتەوە، كە كار بە ڕێنمایی ژمارە 1ی ساڵی 2014 نەكرێت و ڕابگیرێت.
بەپێی ئەم ڕێنماییە نوێیە، سزای دواكەوتنی گێڕانەوەی پێشینەكان كەمكراوەتەوە، لەكاتێكدا بەپێی ڕێنماییە كۆنەكە (ژمارە 1ی ساڵی 2014) بۆ هەر ڕۆژێك دواكەوتن بڕی 5 هەزار دینار وەردەگیرا.
جار خوێنراوهتهوه: