GuidePedia




ئه‌مڕۆ، مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، په‌يامێكى ئاراسته‌ى راى گشتى خه‌ڵكى كوردستان كرد، تێيدا هاتووه‌:-
بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان
لەبارەی ئەو هەڵمەتە راگەیاندن و تەشهیرەی لەلایەن بزووتنەوەی گۆڕان و كەسانی نزیك لەوان لەسەر شەخسی من بەڕێوەدەچێت، داوا لە خەڵكی سەربەرزی كوردستان دەكەم كە كەس لەسەر من وەڵامی ئەم هەڵمەتە و قسەكانیان نەداتەوە و كەس بۆ ئەو ئاستە نزمە دانەبەزێ، داواتان لێ دەكەم پاڵپشت و بەرگریكاری سەربەخۆیی و پێشمەرگە قارەمانەكانمان بن. بەرگریكاری حەق و دادپەروەری بن و لە بەرانبەر گەندەڵی و كولتووری جنێودان بوەستنەوە و پارێزەری فەرهەنگ و بەها بەرزەكانی گەلەكەمان بن. لەم بارودۆخەدا پێویستە ئەولەویەتی سەرەكیی هەموو لایەكمان سەربەخۆیی و پشتیوانیكردنی پێشمەرگە بۆ تێكشكاندنی تیرۆیستانی داعش و باشتركردنی ژیانی خەڵك و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بێت.
 بە دڵنیاییەوە ئەوانەی یەكڕێزیی گەل تێكدەدەن و هەوڵی تێكدانی ئەمن و ئاساییشی كوردستان دەدەن و موسیبەت بەسەر ئەم گەله دێنن بە سزای یاسایی خۆیان دەگەن.
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌:
 
Top