GuidePedia






پاش ئەو هەواڵە لەناکاوەی میسی کە لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ئەو چیتر یاری بۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ناکات و وازدەهێنێت لەیاری نێودەوڵەتی ، ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا مەراقی ئەوەیانە کە بزانن بۆچی میسی ئەم بڕیارەی داوە.

هەربۆیە خۆیان گەیاندە ژووری جلگۆڕینەکەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و ئەو پرسیارەیان ئاڕاستەی میسی کرد . لیۆش لەوەڵامدا وتی " پێموابێت ئەمە باشترین شتە بیکەم ، زۆرن ئەوانەی حەز بەوازهێنانم ئەکەن منیش لە پێناو ئارەزووی ئەوان ئەوەم کردو وازم لەیاری هەڵبژاردەکەم هێنا".لەوەڵامی پرسیارێکدا ئایا مەبستت چییە ، کەسانێک هەن ئارەزووی ئەوە دەکەن وازبهێنیت ، میسی وتی " ئێستا کاتی ئەوە نییە شیکردنەوە بۆ قسەکەم بکەم لەژووری جلگۆڕیندا ، تەنها ئەوە دەڵێم ئەرجەنتین چیتر هەڵبژاردەی من نییە و ئەمەش دوا بڕیارمە".میسی بۆجاری دووەم شکستی هێنا لەسەرکەوتنی هەڵبژاردەکەی و بەدەست هێنانی نازناوی کۆپا ئەمریکا کاتێك نەیتوانی لێدانی یەکلاکەرەوە بۆ ئەرجەنتین تۆمار بکات بەرانبەر بە چیلی.

جار خوێنراوه‌ته‌وه‌:
 
Top