به‌پێی نوسراوی پارێزگای سلێمانی كه له‌به‌رواری 6/6/2016 ده‌رچووه كه هاوڵاتیانی عه‌ره‌ب و بیانی یه‌كسان به هاوڵاتیانی دانیشتوی سلێمانی ده‌كات له كڕینی خانوو و شوقه له‌كاتێكدا كه پێشتر بڕیار بوو كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ موڵكێك له كوردستان ته‌نانه‌ت ڕێگه نه‌درێت به‌عه‌ره‌ب كه ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه تابلۆی كوردستانیان پێوه‌یه‌بكرێت به‌ناویانه‌وه به‌ڵام له‌ئێستادا نوسراوێك به‌فه‌رمانی د.ئاسۆ فه‌ریدوون ده‌ركراوه كه ته‌واو پێچه‌وانه‌ی بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌ته
له‌فه‌رمانه‌كه‌دا ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه هاتوون ..
1- تۆماركردنی شوقه‌و خان‌و به‌ناوی هاوڵاتیانی عێراق و هاوڵاتیانی بیانی به‌هاوشێوه‌یهاوڵاتیانی سلێمانی به‌مه‌رجێك ڕه‌زامه‌ندی لایه‌نی ئاسایشی پارێزگاری سلێمانی وه‌ربگیرێت.
2- به‌ڕێوبه‌رایه‌تی تۆماركردنی خانوبه‌ره‌ی سلێمانی (1) و (2 ) هه‌ڵده‌ستن به‌ئاسان كردنی جێ به‌جێ كردنی خاڵی (1 ) سه‌ره‌وه به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی پارێزگار .
3- پێویسته ئاسایشی سلێمانی ڕه‌زامه‌ندی بدات به‌پێی ڕێنماییه‌كانی تایبه‌ت به خۆیان.
جار خوێنراوه‌ته‌وه: