پارتی جارێكی تر سوربوونی خۆی لەسەر وەرگرتنی پۆستی قایمقامی هەڵەبجە نیشانداوە، لەو بارەوە ئەحمەد قەدەفەری جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی ٩ی شارەزوری یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان رایگەیاند:"ئەگەر لەڕوی یاسایشەوە بكرێت ئەو پۆستە ھەڵبوەشێندرێتەوە، ئێمە بەپارتیی نادەین".
وتیشی:"لەپێكھێنانی حكومەتی خۆجێی پارێزگای ھەولێر كە ئێمە بەدەنگیش یەكەمبوین، پارتیی بەكۆتاو بەو دەنگانەی بەدەستیھێنا كە بریتی بوو لە ١٢ كورسی، بەبێ پرس حكومەتیان تەشكیلكرد".
ئەو بەرپرسەی یەكێتی هێمای بۆ ئەوەش كرد:"لەھەڵەبجە پارتیی سێ كورسیی ھەیە، بەشداریدەكەن با بیكەن، ناشیكەن ئێمە حكومەتمان تەشكیلكردوە بەخێرو ئەوانیش بەسەلامەت".
لەبارەی ئەوەی كە ئاخۆ لەڕوی یاساییەوە دەكرێت پۆستی قائیمقامی ھەڵەبجە ھەڵبوەشێتەوەو بەلایەنێكی دیكە بدرێت، قەدەفەری لە لێدوانەكەیدا بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی تەئكیدیكردەوە، "ئەگەر لەڕوی یاساییشەوە بكرێت، ئێمە حكومەتەكە ھەڵناوەشێنینەوەو پۆستەكە بەكەس نادەین، چونكە باوەڕمان بەھەڵوەشاندنەوەی پۆستەكان نییە".
جار خوێنراوهتهوه: