بەڕێوەبەری تۆمارگای زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەدا ٩٠ی کارەکانی هاتنەوەی ناوی فێرخوازان بۆ زانکۆ و پەیمانگاکان تەواو بووە و بەم زووانە ڕادەگەیەنرێت.
د. بروسک عەبدوڵا بەڕێوەبەری تۆمارگای گشتیی زانکۆی سلێمانی ڕاگەیاند "بەپێی ئەو زانیارییانەی لە بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پێمان دراوە، لەسەدا ٩٠ی کارەکانی هاتنەوەی ناوی فێرخوازانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بۆ زانکۆ و پەیمانگاکان تەواو بووە و بەم زووانە ڕادەگەیەنرێت."
دوای پڕکردنەوەی فۆرم لەڕێگەی زانکۆلینەوە، ماوەی نزیکەی دوو مانگە فێرخوازانی ١٢ی ئامادەیی ڕۆژانە چاوەڕێی هاتنەوەی ناوەکانیان دەکەن لە زانکۆ و پەیمانگاکان و لە بارێکی دەروونی نائاسایدان، هەروەها بەراورد بە ساڵانی پێشوو، هاتنەوەی ناوی خوێندکاران بۆ زانکۆ و پەیمانگاکان لە ئەمساڵدا دواکەوتووە.
جار خوێنراوهتهوه: