دەرکەوتنی کەسێک کە هاوشێوەی (ئیمام حسێنی کوڕی عەلی)یە لای شیعە مەزهەبەکان تایبەتمەندی خۆی هەیە، ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی کە زۆرێک لە هاووڵاتیانی شیعە مەزهەب وێنە لەگەڵ ئەو کەسەدا بگرن کە شێوەی لە ئیمام حسێنی دەچێت.
شیعە یان مەزهەبی شیعە، بە دووەم تائیفەی گەورەی موسڵمانان دەوترێت، کە (عەلی کوڕی ئەبوتالیب و نەوەکانی لە فاتیمەی هاوسەری و کچی پێغەمبەر) بە پێشەوا دادەنێن و ملکەچی بۆ ئەوان بە پێویست دەزانن، بەپێی دەقی ئاسمانی بە مەڕجەعی سەرەکی موسڵمانانیان دادەنێن لە دوای کۆچی دوایی پێغەمبەر.
ژمارەی شیعەکان لە جیهاندا نزیکەی ٢٠٠ ملیۆن کەسە کە بەشی هەرە زۆریان لە کیشوەری ئاسیادا دەژین، بەشی هەرێ زۆری شیعەکان لە وڵاتەکانی هیند و پاکستان و ئێران و عێراقدا دەژین کەڕێژەیان زیاتر لە سەدا ٨٠ی کۆی شێعەکانی جیهانە لەو چوار وڵاتەدا.
ئیمام حوسێنی کوڕی عەلی لە جەنگی کەربەلادا کوژراوە کە ڕێکەوتەکەی ڕۆژی ھەینی ١٠ی موحەڕەمی ساڵی ٦١ی کۆچی ھاوزەمانی ١٠ی تشرینی دووەمی ساڵی ٦٨٠ی زایینیی دەکات، شیعە مەزهەبەکان ئەو ڕۆژەیان ناو ناوە ڕۆژی عاشورا، عاشورا لای شیعەکان ڕۆژی لە خۆدان و تەعزێبارییە بۆ کوژرانی حسێنی کوڕی عەلی کە سێیەم ئیمامی شیعەکانە و ئیمامەتەکەی ١١ ساڵی خایاندووە.
لە ئێستاشدا کەسێکی شیعە مەزهەب دەرکەوتووە کە شێوەی لە ئیمام حسێن دەچێت، بەهۆی ئەوەشەوە شیعە مەزهەبەکان سەردانی ئەو کەسە دەکەن بۆئەوی لە نزیکەوە بیبینن و وێنەی لەگەڵدا بگرن یان وەک خۆیان دەڵێن زیارەتی بکەن.
سەردانی شیعە مەزهەبەکان بۆلای هاوشێوەکەی ئیمام حسێن تەنیا بۆ وێنە گرتن و بینی لە نزیکەوە نییە، بەڵکو زۆرێک لە شیعە مەزهەبەکان داوا لە هاوشێوەکەی ئیمام حسێن دەکەن کە نزایان بۆ بکات.
جار خوێنراوهتهوه: