له‌میانه‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كدا پزیشكان به‌دوای ئه‌و خۆراكانه گه‌ڕان كه گورچیله‌كانمان پاك ده‌كاته‌وه له ماده زیانبه‌خشه‌كان و ژه‌هره‌كان و چینه نترۆجینییه‌كانی نێو گورچیله ناهێڵێت و هه‌میشه به پارێزراوی و ته‌ندروستی ده‌یهێلێته‌وه.
به‌ر له هه‌موو شتێك پزیشكان ده‌لێن گرنگترین شت بۆ ته‌ندروستی گورچیله، وه‌رزشێكی رێك و ته‌ندرسته، هاوكات خۆراكیش كلیكی پاراستن و ته‌ندروست مانه‌وه‌ی گورچیله‌كانه، بۆیه پێشنیازمان بۆ ده‌كه‌ن كه هه‌میشه خۆمان دووربگرین له خواردنه دروستكراوه‌كان و پڕ شه‌كره‌كان، به‌ڵام هه‌ندێك خواردن و خواردنه‌وه وا ده‌كه‌ن گورچیله‌كان هه‌میشه به‌پاكی و ته‌ندروستی بمێننه‌وه كه له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێن.
١- زه‌یتی زه‌یتوون، ئه‌وه یه‌كێكه له باشترین خواردنه‌كان بۆ گورچیله، چونكه به‌باشترین شێوه گورچیله‌كان پاك ده‌كاته‌وه، زه‌یتی زه‌یتوون ده‌وڵه‌مه‌نده به دژه ئۆكسید و كانزاكان و ده‌توانرێ به ئاسانی له‌گه‌ڵ هه‌موو ژه‌مه خۆراكێك هه‌بێ و بیخۆن.
٢- ئاو، ئاو جگه‌له‌وه‌ی پێكێهنه‌رێكی سه‌ره‌كی جه‌سته‌ی مرۆڤه و هه‌موو ئه‌ندامه‌كان به‌رێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر پێویستیان به ئاوه، هاوكات بۆ گورچیله‌كان كاری گرنگ و سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌كات و له ژه‌هره‌كان پاكیان ده‌كاته‌وه و ته‌واوی ماده زیانبه‌خشه‌كان راده‌ماڵێ.
٣- شووتی، ئه‌و میوه‌یه به هاوڕێی گورچیله ناوده‌برێ، به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندی به ئاو و ڤیتامینه جۆراوجۆره‌كان و كانزاكان، به‌تایبه‌ت له‌هاویندا به‌ربڵاو ده‌بێ، پزیشكان رێنماییمان ده‌كه‌ن كه دوور نه‌كه‌وینه‌وه له خواردنی شووتی، چونكه سووده‌كانی یه‌كجار گرنگ و سه‌رسوڕهێنه‌رن بۆ سه‌ر گورچیله‌كان.
٤- گیراوه‌ی لیمۆ، ئه‌مه‌ش به یه‌كێك له خواردنه‌وه گرنگه‌كان داده‌نرێ، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ به ته‌واوی گورچیله‌كانمان پاك ببێته‌وه، هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌مێنێت، ئه‌وه پێویسته به‌رده‌وام لیمۆ و ئاو تێكه‌ڵ بكه‌ن و گیراوه‌یه‌كی لێ دروست ده‌بێ و بیخۆنه‌وه.
٥- فراوله، ده‌وڵه‌مه‌نده به دژه ئۆكسید، ئه‌مه‌ش گرنگی خۆی بۆ جه‌سته به‌گشتی، به‌ڵام یارمه‌تی گورچیله‌كان ده‌دات كه ژه‌هر و پاشماوه زیانبه‌خشه‌كان به خێرایی ده‌رداته ده‌ره‌وه.
٦-سێ‌و، له دێر زه‌مانه‌وه گوتراوه رۆژی سێوێك بخۆ و ئیتر پێویستت به پزیشك نابێت، ئه‌مه‌ش به تایبه‌ت بۆ گورچیله سوودی سه‌رسوڕهێنه‌ری هه‌یه، چونكه سێ‌و ده‌وڵه‌مه‌نده به ریشال و هاوكاری گورچیله ده‌كات به ئاسانی كاره‌كانی خۆی له پاڵاوتن و ده‌ردانی ماده ناپێویسته‌كان بكات.
جار خوێنراوه‌ته‌وه: